بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بۆ خەڵکی کوەیت جەختی لەوە کردەوە: "لە بەرامبەر دەستدرێژییە دووبارەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران، جەنگاوەرانی ئیسلام لە کاتی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەمریکییان بە تەواوی لەناوبرد و لە هێرشێکی دیکەشدا، کۆگایەکی کەرەستە و پارچەی ئاسمانی و هەنگارێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ9یان لە بنکەی عەلی ئەلسالم کردۆتە ئامانج و چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکاون.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران زەبری کوشندەی لە هێزەکانی ئەمریکا وەشاند
جام کوردی - سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بۆ خەڵکی کوەیت ڕایگەیاند کە شەپۆلی بیست و دووی ئۆپراسیۆنی نەسری دووی ئەنجامداوە و سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەمریکا و کۆگایەکی کەرەستە و پارچەی ئاسمانی و هەنگاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ9 کراوەتە ئامانج.
July 20, 2026