بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەسەر بنەمای ڕاگەیاندنی وەزارەتی پیشەسازی و کانگا و بازرگانی، تۆمارکردنی فەرمان، بەبێ گواستنەوەی دراو لە شوێنی بڕگەی (٥١)ی بڕیارنامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە سیستەمی بازرگانی گشتگیر تا ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ مومکین دەبێت.
ئەم ئەگەرە تەنها بۆ هاوردەکردنی کاڵای سەرەکییە، لەوانەش کەرەستەی خاو و ئامێری هێڵەکانی بەرهەمهێنان و تەنها ئەو کاڵایانە کە تا ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ پسوڵەی کۆگایان هەیە، کەوتوونەتە ژێر ئەم بڕیارەوە.
هەروەها له پڕۆسەی تۆمارکردنی فەرماندا، ڕەزامەندی ئیدارەی گشتیی پیشەسازی و کانگا و بازرگانی پارێزگا پێویست دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بوونی پسوڵەی کۆگا تا ئەو بەروارەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە.