بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "کیومەرس ئەعەزەمی" بە ئاماژە بە مێژووی کرماشان لە میوانداری کردنی زیارەتکارانی مەزارگە پیرۆزەکان، وتی: تۆماری نەتەوەیی بۆنەی "کرماشان؛ دەروازەی کەربەلا" هەنگاوێکە بەرەو براندکردنی گەشتیاری ئایینی و ڕێوڕەسمی پارێزگاکە و ناساندنی توانای مەعنەوی و خزمەتگوزارییەکانی ئەو پارێزگایە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ تۆمارکردنی ئەم بۆنەیە، پلاندانان بۆ ڕاکێشانی گەشتیارانی ئایینی و ناساندنی ڕێگا مێژووییەکان و پەرەپێدانی بازاڕی پیشە دەستییەکان بۆ زیارەتکاران بە جددییەتێکی زیاترەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

بەرپرسی میراتی فەرهەنگی کرماشان هەروەها جەختی کردەوە: پەرەپێدانی ژێرخانی گەشتیاری، بەهێزکردنی ناوەندەکانی حەوانەوە و میوانداری و کەڵک وەرگرتن لەم توانایە نیشتمانییە لە بەرنامە پێشبینیکراوەکانن بۆ گەشەسەندی گەشتیاری و ئابووریی پارێزگاکە.