بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی، بڕی نەختینە لە گەنجینەی بانک لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە 1.907 تریلیۆن دینارەوە گەیشتووەتە 566 ملیار دینار. ئامارەکان نیشان دەدەن ئەم کەمبوونەوەیە نزیکەی 70%ـە لە بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2025، هەرچەندە هێشتا لە ئاستی ساڵی 2023 بەرزترە. هەروەها داتاکان جێگیربوونی نرخی فەرمی دۆلار لەسەر 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک پشتڕاست دەکەن. لە هەمان کاتدا، ڕێژەی هەڵاوسانیش بە شێوەیەکی پلەبەند لە 0.9% بەرز بووەتەوە بۆ 1.7% تا کۆتایی مانگی نیسان.
نەختینەی بانکی ناوەندیی عێراق زۆر دابەزیوە
جام کوردی - داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژی دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە دابەزینێکی گەورەی قەبارەی نەختینەی ناو گەنجینەی بانکەکە کردووە لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا.
July 20, 2026