بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم دیدارەدا، چالاکانی ئابووری، ناڕوونی لە دۆخی یاسایی کاربەدەستان، تۆمارکردنی دۆسیەی باج و غەرامەی قورس، کێشە لە سیستەمی گشتگیری بازرگانی و پەککەوتنی پرۆسەی ئیزندان بە کاڵاکانیان وەک گرنگترین تەحەدای بازرگانی سەرسنوور باس کرد.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە سەپاندنی سنووردارکردنی نوێی هاوردەکردن و ڕێسای نوێ، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، زیانێکی بەرچاوی بە چالاکوانانی ئەو بوارەوە گەیاندووە.
قایمەقامی پاوە و سەلاس باباجانی هەروەها ڕەخنەیان لە دۆخی ژێرخانی سنوورەکانی شۆشمی و شێخ سڵە گرت و پەرەپێدانی ئەو سنوورانەیان بە پێویست ناوبرد و هۆشدارییان دا کە درێژەدان بەو ڕەوتە کە لە ئێستادا هەیە، دەتوانێت کێشە بۆ کارپێکردنی سیستەمی بازرگانی سنووری و بژێوی ژیانی دانیشتوانی سنوورەکان دروست بکات.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی ناڕوونییە یاساییەکان و چاکسازی لە پرۆسەکانی سیستمی گشتگیری بازرگانی و پێداچوونەوە بە سنووردارکردنی هاوردە و پەرەپێدانی ژێرخانی سنووری و بەهێزکردنی ئاسانکاریی گومرگی بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکوانانی بازرگانی سنووری و ئابووری کرایەوە.