وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بۆریی 46ی کەرکووک–جەیهان لە قۆناخی کۆتایی پشکنین دایە و ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنی رۆژانە 300 تا 350 هەزار بەرمیل نەوت بەرەو بەندەری جەیهان بەردەوامن. گوتەبێژی وەزارەت ئاماژەی کرد کە تاوەکو تەواوبوونی سەرجەم تاقیکردنەوە تەکنیکییەکان، وادەی دەستپێکردنی هەناردە دیاری ناکرێت. هەروەها سەرچاوەیەکی کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرای کرد پشکنینی بۆرییەکە تەواو بووە و تەنیا تاقیکردنەوەی پەمپی پاڵنانی نەوت ماوەتەوە. بەپێی پلانەکان، دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆرییەکە دەبێت بە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت پڕ بکرێت پێش دەستپێکردنی هەناردەکردن، کە ئەو پرۆسەیەش دەکرێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی 46 پشکنینى ماوە
جام کوردی - وەزارەتی نەوتی عێراق لە قۆناخەکانی کۆتایی کارکردندایە، بۆ هەناردەکردنی 350 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، لە رێگەی بۆرییەکی دیکەی نەوت، کە بە هێڵی 46 ناسراوە.
13 کاتژمێر لەمەوبەر