دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا لە کۆی زیاتر لە 22 ملیار دۆلار وەبەرهێنان، بڕی 7.68 ملیار دۆلار تەرخانکراوە بۆ کەرتی گەشتیاری. بەپێی ئامارەکان، ئەم کەرتە وەک یەکێک لە سەرەکیترین پاڵپشتەکانی گەشەی ئابووری و راکێشانی سەرمایە ناسێنراوە. هەروەها لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا زیاتر لە 80 پڕۆژەی ستراتیژیی گەشتیاری جێبەجێ کراون، لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 3 هەزار شوێنی گەشتیاری هەیە و ئەم کەرتە زیاتر لە 20 هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە کە 80%ی هێزی کارەکە خۆماڵیین.