سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەی ژمارە ٤٠ی خۆیدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی جەنگاوەرانی ئیسلام دژی دوژمنی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی بەردەوامە و لە درێژەی شەپۆلی ٢٤ی ئۆپەراسیۆنی نەسری ٢، هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر کۆمپاوندێک کە تیرۆریستی ئەمریکا و هێزەکانی سوپای منداڵکوژ لە ناوچەی ڕوکبان لە ئوردن جێگیر بوون و ژمارەیەکیان کوژران.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: وەزیری جەنگی ئەمریکا کە خۆی تاوانباری جەنگە، ئەم کوژراوانەی وەک پاڵەوان ناساندووە و ژمارەیانی زۆر کەمترە لە ژمارە ڕاستەقینەکە ڕاگەیاندووە.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “پێویستە دوژمنان بزانن کە فەرهەنگی هیچ نەتەوەیەک ئەو سەربازە ترسنۆکانەی کە چەکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنن بۆ کوشتنی منداڵە بێتاوانەکان بە پاڵەوان ناو نابات.”
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “خەڵکی ئازادیخوازی جیهان بەم زووانە ئەم تاوانبارانە جەنگییە دەخەنە بەردەم دادگاوە”.