هەوڵەکان بۆ بەهەمیشەیکردنی مامۆستایانی گرێبەست و گەڕاندنەوەی وانەبێژە دوورخراوەکان بەردەوامن، لە کاتێکدا نوێنەرانیان گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن. بەپێی زانیارییەکان، ئومێدی چارەسەری ئەم بابەتە زۆرتر بە پەسەندکردنی یاسا دارایییەکانی داهاتوو بەستراوەتەوە، بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان بە شێوەی یاسایی جێگیر بکرێت. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە کێشەی مامۆستایانی گرێبەست پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن چارەسەر بکرێت، لە کاتێکدا زیاتر لە 40 هەزار مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین.