ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە قەرزی کۆنی کارەبا بۆ ماڵەکان و پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بە ڕێژەی ٥٠٪ و بۆ پڕۆژە بازرگانی، پیشەسازی و فەرمانگە حکومییەکان بە ڕێژەی ٢٥٪ لێخۆشبوون بکرێت. بەڵام تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ئاماژەی کردووە کە هێشتا ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکراوە و داوای لە هاووڵاتیان کردووە تا ڕاگەیاندنی فەرمی وەزارەتی کارەبا، قەرزی کۆنیان نە بە دیجیتاڵی و نە لە فەرمانگەکان نەدەنەوە. هەروەها ڕوونی کراوەتەوە کە ئەم لێخۆشبوونە تەنها قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە و پارەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ناگرێتەوە.