بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەحمان فەیز قوربانی ڕایگەیاند: پارێزگای کرماشان بە نزیکەی ٩ هەزار هێکتار باخی ترێ ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نزیکەی ٨٥ هەزار تۆن ترێی کردووەتە ئامانج.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پارێزگای سەحنە گەورەترین ڕووبەری ژێر چاندنی ترێی لە پارێزگاکەدا هەیە، زیادی کرد: سەرپۆل زەهاب، قەسر شیرین، کرماشان و داڵاهۆ لە ناوچە گرنگەکانن بۆ بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە.

بەڕێوەبەری باخداریی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی کرماشان بە ئاماژە بە سنوورداربوونی هەناردەکردنی ترێ لە پارێزگاکەوە بۆ عێراق و ڕووسیا وتی: پەرەپێدانی باخەکانی ترێی مۆدێرن و چاندنی جۆری چاکسازی کراو و بەردەوام وەک "پێرلێت" و "فلیم سیدلس" بە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردنی بەرهەم و فراوانکردنی بازاڕەکانی هەناردەکردن بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەدا: دروێنه کردنی ترێ له کرماشان له جۆری زوو پێگەیشتوو  له سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە دەستی  پێکردووه و تا ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەر له ناوچه ساردەکانی ئەو پارێزگایه بەردەوام دەبێت و ترێ کرماشان به یەکێک له یەکەم ترێیەکانی وڵات دادەنرێت.