بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، دوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بابەتی دەستەبەری و تەوقیفاتی خانەنشینیی کارمەندە گرێبەستە حکوومییەکانی کار لە کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی چارەسەر کراوە.بەپێی بڕیارەکە، کارمەندانی گرێبەست دەتوانن خزمەتی دەستەبەریی خۆیان بۆ میلاکی گشتی بگوازنەوە و لە کاتی خانەنشینبوونیش ناچار نابن تەوقیفاتی ساڵانی رابردوو بە شێوەی کۆبووەوە بدەن، هەروەها رێژەی بەشدارییان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تەنیا 5% دەبێت.وەزارەت جەختی کردەوە کە تەوقیفاتی خانەنشینی بە شێوەی مانگانە لە کاتی کارکردن لە کەرتی تایبەت ئەنجام دەدرێت، بۆیە مافە یاساییەکانی ئەو کارمەندانە دەپارێزرێت و بارگرانیی داراییان کەم دەبێتەوە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەم هەنگاوە بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ پاراستنی مافی خانەنشینی کرێکاران و کارمەندانی گرێبەست ناساند و ئاماژەی کرد کە یارمەتیدەری کەمکردنەوەی کێشە دارایییەکانی ئەو توێژە دەبێت.
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەستی حکوومی لە کەرتی تایبەت دەدرێت
جام کوردی - وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند رێکارێکی نوێی بۆ رێکخستنی دۆخی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ئەو کارمەندە گرێبەستانە راگەیاند: لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، بەوەش کێشەیەکی مێژوویی ئەو چینە چارەسەر دەکرێت.
12 کاتژمێر لەمەوبەر