فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئاسانکاری و پاڵپشتییەکان بۆ وەبەرهێنەران، کەرتی وەبەرهێنان گەشەیەکی خێرای تۆمارکردووە. بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 856 پڕۆژە بە کۆی سەرمایەی 25 ملیار و 298 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون، کە هەزاران هەلی کاریان رەخساندووە.بەپێی راگەیەنراوەکە، کەرتی نیشتەجێبوون، گەشتیاری و پیشەسازی زۆرترین بەشی سەرمایەیان راکێشاوە، هەروەها کەرتی بازرگانی زۆرترین ژمارەی پڕۆژەی تۆمارکردووە، لەگەڵ پڕۆژەکانی کشتوکاڵ، فێرکردن و تەندروستی.فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم وەبەرهێنانانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ بەهێزکردنی ئابووری، راکێشانی وەبەرهێنەران و دروستکردنی هەلی کاری زیاتر لە هەرێمی کوردستان.
کابینەی نۆیەم؛ قەبارەی وەبەرهێنان لە کوردستان 25 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
جام کوردی - فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری، کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
13 کاتژمێر لەمەوبەر