وەزارەتی دارایی عێراق هەنگاوە کردەییەکانی بۆ پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانی بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکردنی دارایی گشتی دەست پێکردووە. بەپێی وەزارەتەکە، ئامانج لەم هەنگاوە هاوتاکردنی سیستەمی دارایی عێراقە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بەرزکردنەوەی شەفافییەتە.عەلی کەریم حسێن، بریکاری وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند قۆناغی داهاتوو پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان هەیە بۆ بنیاتنانی سیستمێکی دارایی دیجیتاڵیی یەکگرتوو و بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی.بەپێی وەزارەتەکە، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارگێڕی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان کە پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن.
وەزارەتی دارایی عێراق تیمی نیشتمانی بۆ بەدیجیتاڵکردنی دارایی گشتی پێکدەهێنێت
جام کوردی - وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکردنی دارایی گشتی، هەنگاوەکانی بۆ پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانی دەست پێکرد.
11 کاتژمێر لەمەوبەر