لێبرۆن لە تەمەنی 41 ساڵیدا و دوای 23 وەرز لە خولی ئەمریکی، لە جیاتی هەڵبژاردنی گرێبەستێکی چەند ملیۆن دۆلاری گرێبەستێکی دوو ساڵەی قبوڵکرد بە کەمترین مووچەوە. ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە بۆ پارە نەبووە، بەڵکو بۆ "کۆتا هەل بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی" دراوە، بڕیارێک کە زۆرێک بە جیاوازترین هەڵبژاردنی ژیانی وەرزشی دەزانن.
فیلادلفیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا یەکێک لە پێکهاتە پڕ لە ئەستێرەکانی خولەکە دروستکردووە بە گرێبەستکردن لەگەڵ جەیلین براون و جۆیل ئیمبید و تایرێس ماکسی. ئێستا بە زیادکردنی لێبرۆن، سیکسەرز لە ڕکابەرێکی مامناوەندەوە گۆڕاوە بۆ ڕکابەرێک کە زۆرێک لە شیکارەکان وەک ڕکابەرێکی سەرەکی بۆ وەرزی داهاتووی دەزانن.
گرنگی ئەم بڕیارە بەس لە بەختی پاڵەوانێتی سنووردار نییە. ئەگەر لیبرۆن بتوانێت فیلادلفیا بەرەو پاڵەوانێتیەک ببات، ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە لەگەڵ چوار تیپی جیاوازدا پاڵەوانێتی NBA بباتەوە؛ تۆمارێک کە دەتوانێت جێگەی خۆی زیاتر بەهێز بکات لە مشتومڕە هەمیشەییەکان لەسەر "باشترین یاریزانی مێژوو".
میدیاکانی ئەمریکا ئەم بڕیارە بە کۆتایی داستانی گواستنەوە نازانن، بەڵکو بە سەرەتای لاپەڕەی کۆتایی میراتی لیبرۆن ناویدەبەن. ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر فیلادلفیایە، کە ئەفسانەی NBA بەدوای ئەوەدایە بیسەلمێنێت کە تەنانەت لە تەمەنی 41 ساڵیشدا دەتوانێت ڕێڕەوی پاڵەوانێتی تیپێک بگۆڕێت و کۆتایییەکی لەبیرنەکراو بۆ ژیانی وەرزشی خۆی دروست بکات.