کۆمپانیای OpenAI ڕایگەیاند لە ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی ئەمنیی کۆنترۆڵکراودا، هەندێک لە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد توانیویانە بگەنە ناو سیستەمی کۆمپانیای Hugging Face و بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ زانیاریی پێویستیان بۆ تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە دەستبکەوێت. ئەم ڕووداوە تەنیا لە چوارچێوەی توێژینەوە و پشکنینی توانای ئەمنیی مۆدێلەکان ئەنجامدراوە.کۆمپانیای Hugging Face پشتڕاستی ڕووداوەکەی کردەوە و ڕایگەیاند ئەوە بە ئامانجی تێکدانی سیستەمەکە نەبووە، بەڵام بە دەستدرێژی ناوی برد. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕووداوەکەی بە سەرسوڕهێنەر وەسف کرد و ئاماژەی بە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان دا.OpenAI دوای ئەم تاقیکردنەوەیە ڕایگەیاندڕێوشوێنەئەمنییەکان و چاودێریکردنی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد زیاتر بەهێز دەکات، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەگەڵ خێرابوونی گەشەی AI، پاراستنی ئاستی ئەمنیی ئەم تەکنەلۆژیا بەردەوام گرنگتر دەبێت.