ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەیەکی ئاستبەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتی کەمیی بەنزین و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دابینکردنی بەنزین و کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی سەر بەنزینخانەکان. بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەکە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک دەردەکرێت بۆ جێبەجێکردن لە ڕۆژانی داهاتوو.بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 1.7 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکات و هەروەها زیاتر لە 700 هەزار لیتر بەنزینی دیکەش هاوردە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی قەیران. ئەو بەنزینەی لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بە شۆفێران دەفرۆشرێت.