ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەیەکی ئاستبەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتی کەمیی بەنزین و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دابینکردنی بەنزین و کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی سەر بەنزینخانەکان. بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەکە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک دەردەکرێت بۆ جێبەجێکردن لە ڕۆژانی داهاتوو.بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 1.7 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکات و هەروەها زیاتر لە 700 هەزار لیتر بەنزینی دیکەش هاوردە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی قەیران. ئەو بەنزینەی لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بە شۆفێران دەفرۆشرێت.
کۆبوونەوەیەکی باڵا لەبارەی بەنزین دەکرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت
جام کوردی - ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەنزین کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت چەند بڕیارێکی نوێ دەربکات.
6 کاتژمێر لەمەوبەر