سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە سیستەمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی بەنزین پەیڕەو بکرێت و پرۆسەکە بە شێوەی کۆبۆن ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە نۆرە درێژەکان لە بەنزینخانەکان و گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ ئاسایی.بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای دروستکەری کارتەکان هەماهەنگی کراوە و بەڵێن دراوە لە ماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم شۆفێرانی پارێزگای هەولێر خاوەنی ئەو کارتە ببن. دوای تەواوبوونی دابەشکردنی کۆبۆنەکان، بڕی بەنزینی ڕۆژانەی هەر شۆفێرێک دیاری دەکرێت، هەروەها بڕیارە ئەو کۆبۆنانەی پێشتر بۆ غازی ماڵان بەکارهاتوون، دوای گونجاندنی سیستەمەکە بۆ وەرگرتنی بەنزینیش بەکاربهێنرێن.