​لە دەستپێکی گفتوگۆکەدا، د. صباح محسن كاظم جەختی لەوە کردەوە کە شیعر بەشێکە لە نەریتە ڕۆشنبیرییە جیهانییەکان کە بەبێ گوێدانە ئایین و نەتەوە، هاودەردی لەگەڵ دروشمەکانی ئازادیدا دەربڕیوە.

​د. صباح لەمبارەیەوە وتی" شیعری ئینگلیزی کاردانەوەیەکی قووڵی بەرامبەر ملحمەی پیرۆزی 'کەربەلا' هەبووە؛ چونکە خولقەتی سایکۆلۆجیی مرۆڤی ڕاستەقینە وایە کە هەمیشە لە بەرەی حەق و مەظڵومدا بوەستێت لە دژی زۆرداران. داستانەکە بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ شاعیرانی ئینگلیزی‌زمان تا بەرگری لە بەهاکانی ئازادی بکەن."

​لە درێژەی گفتوگۆکەدا، توێژەر تیشکی خستە سەر ڕۆڵی "ئینسایکڵۆپیدیای حوسێنی" (دائرة المعارف الحسينية) کە لەلایەن "مەڵبەندی لێکۆڵینەوەی حوسێنی لە لەندەن" بە سەرپەرشتی ئایەتولڵا د. محمد صادق محمد الكرباسي دەردەچێت، بۆ کۆکردنەوە و بەبەڵگەکردنی هەموو ئەو بەرهەمانەی بە زمانە جیاوازەکان لەسەر ئیمام حسێن (ع) نووسراون.

​د. صباح محسن كاظم ئاماژەی بەوە کرد:

​"ئەدەبی جدی و پابەند، وشەی حەقە بۆ پاڵپشتیکردنی سەروەری ئازادیخوازانی جیهان. لەم ئینسایکڵۆپیدیایەدا، ئایەتولڵا کەرپاسی هەوڵێکی کەم وێنەی داوە لە کۆکردنەوە، شیکردنەوە و وەرگێڕانی ئەو شیعرە ئینگلیزییانەی لەسەر ئیمام حسێن و ڕووداوی طەف نووسراون، کە شاعیرانی وڵاتانی ئیسلامی و ئەوروپاییشیان تێدایە."

​دکتۆر سەباحی ​نوسەر و توێژەر، بە ئاماژەدان بە پێشەکیی پەڕتووکەکە ڕوونی کردەوە کە ئیسلام ئایینێکی جیهانییە و بۆ تەواوی مرۆڤایەتی هاتووە. هەروەها نموونەی لە شیعری شاعیر سەید مەحمود عەلی خان نەواب هێنایەوە کە بە زمانی ئینگلیزی ستەمی دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە و کۆچکردنی ئیمام حسێنی لە مەدینەوە بۆ مەککە بە وردەکارییەکی ئەدەبیی بەرزەوە وێنا کردووە.

​د. صباح لە کۆتایی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ جام کوردی وتی​" ئەم هەوڵە تاقەت پڕوکێنە لە وەرگێڕانی شیعری ئینگلیزی، ڕاستییەکان بۆ هەموو موسڵمانێک دەردەخات و ئەرکە ئەخلاقی و شرعییەکانمان بەرامبەر عەترەتی پێغەمبەر (ص) بیردەخاتەوە. ئامانج لەم کۆششانە ئەوەیە کە تەواوی مرۆڤایەتی، بە هەموو نەتەوە و ڕەگەزەکانییەوە، ئاشنای چاکسازی و بنەما ڕاستەقینەکانی ڕاپەڕینی سەروەری شەهیدان ببن."