بەڕێوەبەری فۆڕمی خۆراک لە دهۆک ڕایگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنی منداڵ و گواستنەوەی بریکارەکانی خۆراک لە سیستمی ئەلیکترۆنیی نوێ دەستی پێکردووە و تا ئێستا 93%ی دانیشتووانی پارێزگا ناویان تۆمار کردووە. بەگوتەی ئەو، هەر هاووڵاتییەک ناوی خۆی لە سیستەمەکەدا تۆمار نەکات، بەشەخۆراکی مانگانەی لێ دەبڕێت، بۆیە داوای لە هاووڵاتییان کردووە بە خێرایی فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی مافەکانیان.وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کار بۆ ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی بەشەخۆراک دەکات. ئامانجی ئەم هەنگاوە کەمکردنەوەی گەندەڵی، ئاشکراکردنی ناوە خەیاڵییەکان و ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکان وەک گواستنەوەی بریکار و زیادکردنی ناوی منداڵانە، کە سەرەتا لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەستی پێکرد و دواتر بۆ هەرێمی کوردستانیش بڵاوکرایەوە.
93%ـی خەڵکی دهۆک لە فۆڕمی خۆراک تۆمار کراون
جام کوردی - زیاتر لە 93%ـی دانیشتووانی دهۆک ناویان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی فۆڕمی خۆراکدا تۆمار کردووە، هاوکات هۆشداری دەدرێت هەر کەسێک ئەو کارە نەکات، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕێت.
9 کاتژمێر لەمەوبەر