میدیا عێراقییەکان دۆسیەیەکی گوماناویی گەندەڵیان لە گرێبەستی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی (ئیمامەین جەوادەین) لە بەغدا ئاشکرا کردووە. بەپێی بەڵگەنامەکان، بۆ کڕینی 50 قەرەوێڵەی خەو گرێبەستێک بە نرخی 25 ملیار دینار کراوە، کە واتە تێچووی هەر قەرەوێڵەیەک نزیکەی 500 ملیۆن دینار بووە. لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە، لایەنە چاودێرییەکان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە سەرجەم گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی و وردبینیی تێچووی پڕۆژەکان کردووە.
لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا بۆ 50 قەرەوێڵەی خەو 25 ملیار دینار خەرج کراوە
جام کوردی - ئاشکرابوونی گومانێکی گەورەی گەندەڵی لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا، کە تێیدا بۆ کڕینی 50 قەرەوێڵە 25 ملیار دینار تەرخان کراوە، ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و پەرلەمانتاران داوای لێکۆڵینەوە دەکەن.
3 کاتژمێر لەمەوبەر