وەزیری دەرەوەی عێراق لە 12ـەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال جەختی کردەوە کە حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری دەرەوە رایگەیاند، هەولێر و بەغدا هەماهەنگییان بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان و گەڕاندنەوەیان بۆ خانەوادەکانیان، هەروەها لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵ دەدرێت تاوانبارانی ئەو کارەساتە بخرێنە بەردەم داد.هەروەها جەختی کردەوە کە تاوانەکانی داعش لە شنگال تاوانێکی گەورە بوون، بەڵام یەکگرتوویی گەلی عێراق ڕێگری لە بەردەوامبوونی مەترسیی تیرۆر گرت و حکومەت بەردەوام دەبێت لە پشتگیریی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان.