بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان" کە لە سەردانێکدا بۆ سنووری سۆمار بە یاوەری پارێزگاری کرماشان ئامادە بوو، کردنەوەی ئەم سنوورەی بە ڕووداوێکی گرنگ بۆ پارێزگای کرماشان و ناوچەی گیلان غەرب زانی و ڕایگەیاند: "تا ئێستا زیاتر لە 2 هەزار زیارەتکار ئەم سنوورەیان تێپەڕاندووە، و پێشبینیش دەکرێت لانیکەم 100 هەزار کەس لە کاتی ئەربەعینی ساڵی داهاتوودا،  سنووری سۆمار ببڕن.

ناوبراو بە ئاماژە بە نزیکی سۆمار لە بەغدا و کازمینەوە، ئەم سنوورەی بە یەکێک لە کورتترین و گونجاوترین ڕێگا بۆ زیارەتکاران بۆ گەیشتن بە مەزارگە پیرۆزەکان وەسف کرد و دەشڵێت: "ئاسایشی شایستە، ڕێگا و بانی گونجاو، ڕەزامەندی زیارەتکاران و بەشداریی خەڵکی ناوچەکە توانای ئەوەی بۆ سۆمار دابین کردووە کە ببێتە یەکێک لە باشترین سنوورەکانی ئەربەعین لە وڵاتەکەدا".

بەرپرسی ستادی ناوەندی ئەربەعین هەروەها ستایشی کارکردی ئیدارەی پارێزگای کرماشانی کرد لە ئامادەکردنی ژێرخانی مەرزی سۆمار و ڕێکخستنی سنووری خوسرەوی و وتی: "لە ماوەیەکی کورتدا ئیمکاناتی پێویست لەوانە، ڕێگاوبان، دەروازەی هاتووچۆ، سایەبان و دامەزراندنی دامودەزگای خزمەتگوزاری، لە سۆماردا دابین کراوە و خەڵکی گیلان غەربیش ڕۆڵێکی کاریگەریان بینیوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران لە ڕێگەی ڕێکخستنی کاروانەکانەوە."

پوورجەمشیدیان جەختی لەوە کردەوە کە چاڵاککردنی سنووری سۆمار جگە لە ئاسانکاری بۆ گەشتی زیارەتکاران، یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاوسەنگی دابەشکردنی هاتووچۆ لە نێوان سنوورەکانی ئەربەعین و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە دەروازە سنوورییەکانی دیکەدا.