وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا 141 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2025 لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە نەنێردراوە، سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پارەکە پێشتر دابەش کراوە.بەپێی بەرپرسان، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە ناردنی پارەی گەنمی ساڵی 2026 و بڕی تایبەتکراوی بۆ هەرێمی کوردستان نەگەیشتووە.ئەمساڵ نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و نرخی کڕین بۆ گەنمی ناو پلان 700 هەزار دینار و بۆ گەنمی دەرەوەی پلان 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک دیاریکراوە.