فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ڕایگەیاند کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا سیاسەتێکی نیشتمانییە و بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی جێبەجێ دەکرێت. ئامانجی ئەم هەنگاوە سنووردارکردنی چەک بە دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕێکخستنی مۆڵەتی چەک و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی نایاسایی چەکە. هەروەها ئاماژەی کرد کە ماددەی 9ی دەستووری عێراق هەر هێزێکی چەکداری دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت قەدەغە دەکات و بەپێی یاسا، ئەنجامدانی تاوان بە چەک سزاکەی توندتر دەکات.