بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ناوی 23 بەنزینخانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراوی 750 دینار و بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکەن. دابەشکردنەکە هێشتا لە چوارچێوەی وەجبەی یەکەمی کارتە و بۆ دەستپێکردنی وەجبەی دووەم، بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوەختە ئاگاداری بڵاو دەکاتەوە.لە هەمان کاتدا، لە دهۆک و زاخۆش لە 14 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، لە کاتێکدا لە سلێمانی ئەمڕۆ لە 5 بەنزینخانە دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەردەوامە.