حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری تاکلایەنەی کۆمپانیاکانی کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز بۆ دابینکردنی غازی کۆرمۆر بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق، بەبێ ڕەزامەندیی هەرێم، پێشێلکردنی گرێبەست و دەستوەردانێکی بێپاساوە.حکومەت جەختی کردەوە کە دژی دابینکردنی غاز و کارەبا بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق نییە، بەڵکو پێویستە ئەو کارە لە چوارچێوەی گرێبەستەکان و بە ڕەزامەندیی هەرێم، وەک لایەنی گرێبەستکار، بکرێت.هەروەها حکومەت ئەو بانگەشەیەی کۆمپانیاکان کە گوایە حکومەتی هەرێم پشتیوانیی لە هەنگاوەکەیان کردووە، ڕەتکردەوە و بە ناڕاست و چەواشەکارانەی ناوبرد.حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئێستا لێکۆڵینەوە لە لێکەوتە یاسایی و گرێبەستییەکانی بڕیارەکە دەکات و هەموو ڕێوشوێنە گونجاوەکان بۆ پاراستنی مافەکانی هەرێم و بەرژەوەندیی گشتی دەگرێتەبەر.