سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک–گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئیداریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پاراستنی ئارامی، پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکانی کەرکووک و یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان کرایەوە. هەروەها پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دووپات کرایەوە.
یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان
جام کوردی - سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی لە کەرکووک کۆبووەوە و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئارامیی شارەکەی دووپات کردەوە.
August 08, 2026