محەممەد نەجیب، نوێنەری مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕایگەیاند کە پرۆسەی دامەزراندنی هەزار فەرمانبەری گرێبەست بە شێوەی شوێنگرتنەوە دەست پێدەکات و هەموو دانەمەزراوان مافی پێشکەشکردنی فۆرمەکەیان دەبێت.بەپێی زانیارییەکان، فۆرمی دامەزراندنەکە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە لە پلاتفۆرمی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو دەکرێتەوە. بەشداربووانیش داوا لێکراوە بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوون ئامادە بکەن، کە دەرهێنانی پشتگیرییەکە لەلایەن زانکۆوە خۆڕاییە.لە هەمان کاتدا، زانکۆی سەڵاحەددین پشتگیریی دەرچووان بە ئۆنلاین دابین دەکات، بەڵام زانکۆی سلێمانی داوای لە دەرچووانی خۆی کردووە پشتگیرییەکە ڕاستەوخۆ لە زانکۆ وەربگرنەوە.