بۆڕی هێڵی دووی ئاوی دووکان–سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی بەهۆی کارکردنی ئامێرێکی شۆفڵ شکا و چەندین گەڕەک و قەزا و ناحیەی سلێمانی بێ ئاو بوون.بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دوای زیاتر لە ١٩ کاتژمێر کاری بەردەوام، چاککردنەوەی بۆڕییەکەی تەواو کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئاو بگاتەوە سلێمانی.هاوکات، سێ پەمپی نوێ لەسەر هێڵی دووەمی دووکان–سلێمانی دەخرێنە کار، کە بە پێی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی دابینکردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانی پشتبەستوو بەو هێڵە.