بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی پێگەی هێنلی بۆ بەهێزیی پاسپۆرتەکان، پاسپۆرتی ئەفغانستان بە توانای چوونە ناو ٢٢ وڵات، لاوازترین پاسپۆرتی جیهانە. سووریا بە ٢٥ وڵات، عێراق بە ٢٨، پاکستان بە ٢٩ و یەمەن بە ٣٠ وڵات، بە دوای ئەفغانستان دێن.لە ڕیزی ١٠ پاسپۆرتە لاوازەکانی جیهانیشدا، سۆماڵ بە ٣٢، نیپاڵ بە ٣٤، کۆریای باکوور بە ٣٥، ئێران بە ٣٧ و ئێریتریا بە ٣٨ وڵات هاتوون.پێگەی هێنلی یەکێکە لە پێوەرە ناسراوە جیهانییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی بەهێزیی پاسپۆرتەکان و ڕیزبەندییەکەی بەپێی داتاکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) ئامادە دەکرێت.
پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهاندا دەمێنێتەوە
جام کوردی - پاسپۆرتی عێراقی بۆ مانگی ئابی 2026 لە ڕیزبەندیی سێیەم لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهاندا مایەوە؛ تەنیا ڕێگە بە هەڵگرانی دەدات بۆ 28 وڵات بەبێ ڤیزەی پێشوەختە گەشت بکەن.
August 09, 2026