لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دوای سێ ڕۆژ لە دەرکردنی بڕیارێک بۆ ڕێگەدان بە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕاگرت.بەپێی نووسراوی ٢٨ی تەممووز ڕێگە بە گواستنەوەکە درابوو، بەڵام لە ٣٠ی تەممووز داوای ڕاگرتنی جێبەجێکردنی کرا. هۆکاری ئەم پاشگەزبوونەوەیەش فشار و ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بووە.حکوومەتی هەرێم دەڵێت ئەم نووسراوانە پێچەوانەی دەستوورن و دەبێت بە تەواوی ڕابگیرێن. هەروەها بڕیارە ئەم هەفتەیە بە نووسراوێکی فەرمی داوای ڕاگرتنی تەواوەتیی بڕیارەکە لە بەغدا بکرێت.