لمحەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت چاکسازیی دارایی دەبێت لە پلە باڵاکانەوە، لە وەزیرەوە تا بەڕێوەبەری گشتی، دەست پێبکات، نەک لە فەرمانبەرانی ئاسایی.ناوبراو جەختی کردەوە کە دابەشکردنی مووچە بۆ هەر ٤٥ ڕۆژێک جارێک ڕاست نییە و فەرمانبەران بەپێی یاسا شایستەی ١٢ مووچە لە ساڵێکدان.خەفاجی هەروەها چارەسەری قەیرانی دارایی بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، بنبڕکردنی گەندەڵی لە تەندەر و گرێبەستەکان و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکانی عێراق بەستەوە.
پەرلەمانتار: چاکسازیی دارایی دەبێت لە پلە باڵاکانەوە دەست پێبکات
جام کوردی - ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەنگۆی دابەشکردنی مووچە بۆ 45 ڕۆژێک جارێک ڕاست نییە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراقیش خەریکی ئامادەکردنی پێشنیارێکن بۆ کەمکردنەوە و ڕێکخستنەوەی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکان.
4 کاتژمێر لەمەوبەر