لمحەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت چاکسازیی دارایی دەبێت لە پلە باڵاکانەوە، لە وەزیرەوە تا بەڕێوەبەری گشتی، دەست پێبکات، نەک لە فەرمانبەرانی ئاسایی.ناوبراو جەختی کردەوە کە دابەشکردنی مووچە بۆ هەر ٤٥ ڕۆژێک جارێک ڕاست نییە و فەرمانبەران بەپێی یاسا شایستەی ١٢ مووچە لە ساڵێکدان.خەفاجی هەروەها چارەسەری قەیرانی دارایی بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، بنبڕکردنی گەندەڵی لە تەندەر و گرێبەستەکان و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکانی عێراق بەستەوە.