پرۆسەی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی ٢١٢ هەزار تۆن گەنم بە نرخی ٤٠٠ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگیراوە.لە کۆی بەرهەمی هەرێم، حکومەتی عێراق تەنیا ٣٨٧ هەزار و ٣٧٨ تۆنی لە ڕێگەی سایلۆکانەوە وەرگرتووە. بۆ چارەسەرکردنی گەنمی ماوەی جووتیاران، کۆمپانیاکانی خۆشناو و قەیوان بە کڕینەوەکە هەڵدەستن.پرۆسەکە تا ٢٠ی ئاب بەردەوام دەبێت و ئەگەر گەنمی جووتیاران بمێنێتەوە، بە پێی داواکاری ماوەکە درێژ دەکرێتەوە.