کەوڵۆسی لە سەرەتای هەڤپەیڤینەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ترامپ بە هۆی بڕیارە بێ بنەماکانییەوە هیچ شکۆیەکی بۆ هێزی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی ئەمریکا نەهێشتووەتەوە.

​دەربارەی دەسەڵاتی دەریایی و ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان، ئەو چاودێرە سیاسییە لە لێدوانەکەیدا بۆ جام کوردی وتی: "هێزی ڕاستەقینەی سەدەی ٢١ لە چیندا بەرجەستە دەبێت؛ لە ئێستادا توانای کۆنتڕۆڵکردن و بڕیاردان لەسەر ناوچەیەکی وەک گەرووی هورمز لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە تووشی ئیفلیجی بووە."

​لە بەشێکی دیکەی وتوێژەکەدا، کەوڵۆسی ئامۆژگاری ئاڕاستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کرد و وتی: "ئەگەر کورد دەیوێت لە هاوکێشەکانی سەدەی ٢١دا وەک ئەکتەرێکی کاریگەر بمێنێتەوەو پێگەی خۆی بپارێزێت، پێویستە لە هاوپەیمانییە نەریتییەکان دەربچێت و پەیوەندیی ستراتیژی و قووڵ لەگەڵ پەکین دروست بکات."

ئەو زیاتر ڕوونکردەوە کە ترامپ بۆ رزگاربوون لەم قەیرانە قووڵانە، پێویستە سیاسەتەکانی بەرەو ئاڕاستەیەکی ڕادیکاڵ و بەهێز بگۆڕێت، کە شەڕو گێچەڵ و جەنگەکانی لە 12رۆژەو 40رۆژەو دواتریش سەلماندی بەرامبەر بە ئێران پیاوی ئەو مەیدانە نیە.