کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی فالح ساری، وەزیری دارایی، کۆتایی هات و دۆخی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان فەرمانبەرانی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ناکرێت و حکوومەتی عێراق پابەندە بە خەرجکردنی مووچەکان.سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەکانی هەرێم، وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە کە کێشەیەکی یاسایی یان کارگێڕی نییە، بەڵکو کەمیی داهاتە و کاتێک پارە لەبەردەست بێت، ڕێکارەکانی ناردنی مووچە دەست پێدەکرێن.
عەلی زەیدی: جیاکاری لە نێوان فەرمانبەرانی بەغدا و هەرێمی کوردستان ناکەین
جام کوردی - سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دارایی دووپاتی دەکاتەوە کە جیاوازی لە نێوان فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەغدا ناکەن، و وەزیری دارایی عێراقیش کەمیی داهات بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە دەزانێت.
August 10, 2026