ئێوارەی ئەمڕۆ، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئامادەبوونی فالح ساری، وەزیری دارایی، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و پرسی مووچە و قەیرانی دارایی تاوتوێ کرا.لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارە کوردەکان پرسیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان کرد و سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان فەرمانبەرانی فیدراڵ و هەرێم ناکرێت و حکومەت پابەندی خەرجکردنی مووچەکانە.سەبارەت بە کاتی ناردنی مووچەی هەرێم، وەزیری دارایی گوتوویەتی کێشەی سەرەکی کەمیی پارەیە و هەرکاتێک بڕی پێویست کۆکرایەوە، مووچەکان بەبێ بەربەستی دیکە دەنێردرێن. بەڵام پێشبینی کراوە ناردنی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو دوا بکەوێت، چونکە کۆکردنەوەی پارەی پێویست لەم هەفتەیەدا قورسە.
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی بۆ مووچەی هەرێم
جام کوردی - وەزیری داراییی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.
August 10, 2026