بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی میراتی فەرهەنگی وڵات بە ئاماژەدان بە بەرفراوانی ئاسەوارە مێژووییەکانی کرماشان، کەمیی هێزی مرۆیی بە یەکێک لە گرینگترین تەحەددیاتی پاراستنی میراتی فەرهەنگیی ئەو پارێزگایە وەسف کرد و جەختی لە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای مۆدێرن هاوکات لەگەڵ بەهێزکردنی هێزی پاراستن کردەوە.
سەرهەنگ ئایەت ئەحمەدی لە دیدارێکدا لەگەڵ پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: ئەم پارێزگایە نزیکەی ۲ هەزار و ٣٠٠ شوێنەواری تۆمارکراوی نیشتمانی و زیاتر لە ۲ هەزار و ٣٠٠ شوێنەواری تۆمارنەکراوی هەیە و کۆی گشتیی شوێنەوارە دەستنیشانکراوەکان زیاتر لە ٤ هەزارە؛ لە کاتێکدا سەرچاوە مرۆییەکانی یەکەی پاراستن هاوتای ئەم ڕادەیە نین.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پاراستنی فیزیکی هەموو شوێنە مێژووییەکان بەو هێزانەی کە هەن مومکین نییە، وتی: بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی چاودێری زیرەک دەتوانێت بەشێک لەم بۆشاییە قەرەبوو بکرێتەوە و ببێتە هۆی ناسینەوەی خێرای دەستدرێژیکردنە سەریان یان هەڵکەندنی بێ مۆڵەت.
ئەحمەدی هەروەها بیناسازیی بێ مۆڵەتی لە سنووری شوێنەوارە مێژووییەکان بە تەحەددایەکی دیکەی جددی زانی و جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری نێوان شارەوانییەکان، دەسەڵاتی دادوەری، پارێزگاریی و دەزگا بەرپرسەکانی دیکە کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئەو کەیسانە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە توانای مێژوویی کرماشان، ئەم پارێزگایەی بە یەکێک لە ناوچە گرنگەکانی وڵات لە بواری میراتی فەرهەنگیدا زانی و داوای پشتیوانی زیاتری دەزگا نیشتمانی و پارێزگاکانی بۆ یەکەی پاراستن کرد.
لەم دیدارەدا، مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، هەروەها جەختی لە سەر پێگەی مێژوویی ئەو پارێزگایە کردەوە و بەهێزکردنی یەکەی پاراستنی بە پێویستییەکی جیددی زانی و وتی: بە سەرنجدان بە قەبارەی ئاسەوار و شوێنە مێژووییەکانی کرماشان، پێویستە ئاسانکاری و سەرچاوە مرۆییەکان بۆ پاراستن بە ڕێژەی ئەو توانایانە بەهێزتر بکرێت.
حەبیبی هەروەها زیندووکردنەوەی میحوەری ساسانی لە ئاناهیتاوە بۆ ماهیدەشت و قەسر شیرینی بە یەکێک لە توانا گرنگەکانی گەشتیاریی ئەو پارێزگایە زانی و وتی: کەڵک وەرگرتن لەم توانایە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕاکێشانی گەشتیاران و بەرەوپێشبردنی ئابووری کرماشان.
پارێزگاری کرماشان گەشتیاریی بە یەکێک لە بزوێنەرەکانی کار و ئابووریی ئەو پارێزگایە زانی و جەختی لەوە کردەوە: "سەرمایەگوزاری لە میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریدا بنەمای هەلی مامەڵەی بەرفراوان، لە گواستنەوە و شوێنی نیشتەجێبوونەوە تا خزمەتگوزاری و فرۆشتن دابین دەکات".
بە لەبەرچاوگرتنی نزیکیی کرماشان لە عێراق و توانای قەسرشیرین و میحوەری ساسانی، پتەوکردنی ژێرخانی گەشتیاری و پاراستنی شوێنەوارەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە زیادکردنی بوونی گەشتیارانی عێراقی لەو پارێزگایە لە داهاتوودا.