سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاندووە وەزیری دارایی عێراق پێی گوتوون ئەمڕۆ مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق دابەش کراوە و ئێستا ٦٠٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە.بەپێی لێدوانەکە، هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە ٨٤٠ ملیار دینار هەیە و وەزیری دارایی بەڵێنی داوە بڕی پێویست تا هەفتەی داهاتوو کۆبکرێتەوە و بۆ هەرێم بنێردرێت.هەروەها، پەرلەمانتارە کوردەکان داوایان کردووە پارە کۆکراوەکە بۆ هیچ بوارێکی دیکە خەرج نەکرێت تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکرێت، و وەزیری دارایییش لەسەر ئەمە بەڵێنی داوە.
وەزیری دارایی عێراق: هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
جام کوردی - وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە هەفتەی داهاتوو مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا بڕی 600 ملیار دیناری کۆکردووەتەوە، لەکاتێکدا هەرێمی پێویستی بە نزیکەی 840 ملیار دینارە.
August 11, 2026