کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، ڕایگەیاند کە پرۆسەی ناونووسین درێژ ناکرێتەوە و هەموو ئەوانەی خۆیان تۆمار کردووە، بەشداری تیروپشک دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ٥ هەزار و ١٢٠ حەجخواز کە پشکی هەرێمی کوردستانە بۆ حەجی ساڵی ٢٠٢٧.بەپێی ئامارەکان، کۆی ئەوانەی ناویان تۆمار کردووە گەیشتووەتە ١٢٠ هەزار و ١٤٢ کەس، لەوانە ٦٠٢ ڕێبەری ئایینی، ٢٥٥ کۆمپانیا، ٢٤٣ پزیشک و ٢ هەزار و ٣٤٩ بنەماڵەی شەهید.سەکۆی دەروازەی حەج ڕۆژی ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ کرایەوە و پاشان بۆ پێنج ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە؛ شەوی ڕابردوو کۆتا وادەی ناونووسین بوو.ژمارەی ناونووسیکاران ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە؛ ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٨٩ هەزار کەس لە سەکۆی دەروازەی حەج خۆیان تۆمار کردبوو.
زیاتر لە 120 هەزار حەجخواز خۆیان بۆ فەریزەی حەجی 2027 ناونووس كردووە
جام کوردی - پرۆسەی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کۆتایی هات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند، بە كۆی گشتیی هاووڵاتیانی ئاسایی، ڕێبەری ئایینی، كۆمپانیاكان، پزیشک و بنەماڵەی شەهید، زیاتر لە 120 هەزار كەس خۆیان ناونووس كردووە.
August 11, 2026