دکتۆر یاسین تەها، مامۆستای زانکۆی سلێمانی رایگەیاندووە، لە مانۆڕی یەکەمدا «عەلی زەیدی» فریای خۆی کەوتووە و ڕێگری کردووە لەوەی تووشی هەمان چارەنووسی مستەفا کازمی ببێت، بەتایبەت کاتێک چەکدارەکانی کەتائیب هاتنە بەغدا و وێنەکانیان خستە ژێر پۆستاڵەکانیانەوە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ستۆپپێکردنی بزووتنەوەی ئەو گرووپە چەکدارانە، بڕیارە شاندێکی شیعی دۆسیەی چەک لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ تاران، بە هیوای ئەوەی لەوێ چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.