هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند کە پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی و تەعریب لە کەرکووک هێشتا بەردەوامە و ئێستا هێشتا ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکرێت بۆ کێڵکردنی زەوییەکانیان.ئەو گوتی لە سەردەمی ڕاکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک، 72 هەزار کەسی عەرەب هێنراونەتە ناو پارێزگاکە و ئەمەش بە پێچەوانەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق و بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچەکە ئەنجام دراوە.هیوا ئەحمەد جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کورد، پێویستە سەرکردایەتی کورد لە ئاستی باڵا لەگەڵ بەغدا و لایەنە عەرەبییەکان گفتوگۆ بکات و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا بەهێز بکرێت.
زۆرینەی پۆستە باڵاکانی کەرکووک لەلایەن پێکهاتەی عەرەبەوە کۆنترۆڵ کراون
جام کوردی - بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی پێیوایە پێگەی کارگێڕیی کورد لە کەرکووک بەرەو لاوازی چووە و زۆرینەی پۆستە باڵاکان لەلایەن پێکهاتەی عەرەبەوە کۆنترۆڵ کراون. بە گرنگیشی دەزانێت ئەم ناهاوسەنگییە لە هاوکێشەی بەڕێوەبردن ڕاستبکرێتەوە.
August 12, 2026