هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند کە پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی و تەعریب لە کەرکووک هێشتا بەردەوامە و ئێستا هێشتا ڕێگری لە جووتیارانی کورد دەکرێت بۆ کێڵکردنی زەوییەکانیان.ئەو گوتی لە سەردەمی ڕاکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک، 72 هەزار کەسی عەرەب هێنراونەتە ناو پارێزگاکە و ئەمەش بە پێچەوانەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق و بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچەکە ئەنجام دراوە.هیوا ئەحمەد جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کورد، پێویستە سەرکردایەتی کورد لە ئاستی باڵا لەگەڵ بەغدا و لایەنە عەرەبییەکان گفتوگۆ بکات و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا بەهێز بکرێت.