نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، هۆکارەکانی گرانبوونی نرخ لە بازاڕەکاندا بۆ پشتبەستنی زۆر بە کاڵای هاوردە، ناسەقامگیریی بەهای دراو، زیادبوونی خواست و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە گەڕاندەوە.ئەو ڕوونیکردەوە کە گۆڕانکارییەکانی ڕێگاکانی گواستنەوەی کاڵا و بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە کاریگەرییان لەسەر نرخەکان هەبووە. هەروەها کەمبوونەوەی هەندێک کاڵا لە بازاڕدا دەرفەتی بۆ هەندێک کۆمپانیا و مارکێت ڕەخساندووە تا بە مەبەستی قۆرخکاری یاری بە نرخەکان بکەن.لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، تیمەکانی چاودێریی بازرگانی و ئاسایشی ئابووری:

  • سەردانی 25 هەزار شوێنیان کردووە.
  • 726 سەرپێچییان تۆمار کردووە.
  • 102 شوێنیان داخستووە.
  • 807 سزایان سەپاندووە.
  • کۆی سزا داراییەکان گەیشتووەتە 183 ملیۆن و 808 هەزار دینار.
  • 111 تەن و 808 کیلۆ ماددەی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراوە.
  • سزا داراییەکان لە 50 هەزار تا 5 ملیۆن دینار بوونە.بەڕێوەبەری بازرگانی جەختی کردووەتەوە کە چاودێریی بازاڕەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و کوالێتیی کاڵاکان بەردەوامە.