بەرپرسانی بۆرسەی سووتەمەنی هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە راگرتنی هاوردەی نەوت لە باشووری عێراق و پاڵاوگەی بێجی دەزانن.نەسرەت زەنگەنە، گوتەبێژی ئەنجومەنی بۆرسەی سووتەمەنیی هەولێر، بە ڕووداوی گوتووە ساڵی ڕابردوو ڕۆژانە نزیکەی 3.6 ملیۆن لیتر نەوت لە باشووری عێراقەوە دەهات، بەڵام ئێستا هیچ بڕێک لەو سەرچاوەیەوە ناگاتە هەرێم. بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردن، نرخی بەرمیلێک نەوتیش لە 150 هەزارەوە بۆ 250 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، خواستی هاونیشتمانیان بۆ کڕینی نەوتی سپی زیاد بووە، بەڵام کەمبوونی نەوت لە بازاڕدا نیگەرانییەکان لەسەر دابینکردنی سووتەمەنی لە وەرزی سەرما زیاد کردووە.بەپێی داتاکانی فەرمی، هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی زستان پێویستی بە نزیکەی 250 تا 300 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە و لە سیستمی دابەشکردنی حکومەتدا بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر دابین دەکرێت. بەپێی ڕێککەوتنەکان، دەبوو ساڵانە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم بنێردرێت و بڕی پێویستیی دیکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین بکرێت.
قەیرانی نەوتی سپی؛ نرخی بەرمیلێک گەیشتە 280 هەزار دینار
جام کوردی - لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە لوتکەدان، بازاڕی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی سەخت بووەتەوە و تانکییە گەورەکانی سووتەمەنی لە بۆرسەی هەولێر بە تەواوی لە نەوتی سپی خاڵی بوون، ئەمەش نیگەرانیی لای هاونیشتمانیان بۆ وەرزی زستان دروستکردووە.
2 کاتژمێر لەمەوبەر