موسەوی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئەو زانیارییانەی باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران دەکەن، چیرۆکێکن بڕوای پێ ناکەین و ئامانج لێی هاندانی رای گشتییە دژی گرووپەكانی مقاوەمە، ئاماژەی بەوەشدا، پرسی دەستبەسەرداگرتنی درۆنەکان کە لایەنە فەرمییەکانەوە رایاگەیاندووە، شانۆگەرییەکی هەڵبەستراوە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە.
وتیشی،  25 هەزار کوردی ئێران هەن کە لە لایەن ئەمریکاوەو بە چاودێری سەرکردە کوردییەکانی عێراق لە هەرێم چەکدار دەکرێن، وێڕای ئەوەی 15 هەزار شەڕڤانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شەنگال هەن بە چەکی مامناوەندو قورسەوە.
وتەبێژی نوجەبا، باسی لەوەشكرد، سەرکردە کوردییەکان رەتیانکردووەتەوە چەکی پێشمەرگە رادەست بکەن و تەنانەت رەتیانکردووەتەوە قسەش لەسەر ئەم بابەتە بکەن، پرسیاری ئەوەشیکرد، بۆچی هیچ کەسێک باس لەم چەکە ناکات و تەنها پێداگری لەسەر چەکی مقاوەمە دەكات؟.
راشیگەیاند، رێککەوتنە ئابورییەکان لەگەڵ واشنتۆن، عێراقی لە داگیرکاریی سەربازییەوە گواستووەتەوە بۆ داگیرکاریی ئابوری.