وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی بودجەی هەرێمی بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا جێگەی بکرێتەوە. ڕەشنووسەکە پێداویستییە داراییەکانی هەرێم لە خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان دیاری دەکات و بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەبێت.بەپێی یاسا، هەرێم دەبێت ڕەشنووسی بودجەکەی تا 15ی ئاب بنێرێت بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، پێش ئەوەی بخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی.
ئامادەکردنی رەشنووسی پێشنیازی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی 2027 دەستیپێکرد
جام کوردی - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە ئامادەکردنی رەشنووسی پێشنیازی پشکی بودجە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەبێت تاوەکو 15ی ئەم مانگە رادەستی بەغدا بکرێت.
8 کاتژمێر لەمەوبەر