وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی بودجەی هەرێمی بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا جێگەی بکرێتەوە. ڕەشنووسەکە پێداویستییە داراییەکانی هەرێم لە خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان دیاری دەکات و بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەبێت.بەپێی یاسا، هەرێم دەبێت ڕەشنووسی بودجەکەی تا 15ی ئاب بنێرێت بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، پێش ئەوەی بخرێتە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی.